"بەشێوەیەكی كاتی" دەست بە كاركردن لە رێگای كەلار-سلێمانی دەكرێتەوە
  2023-02-14       516       

لە پاش راگەیاندنی خەرجکردنی بڕی ٢٥٠ ملیۆن دیناری هەفتانە بۆ کۆمپانیای جێبەجێکاری پرۆژەی رێگای کەلار- سلێمانی، کۆمپانیاکە دەڵێت: تەنها بۆ ماوەیەکی کاتی دەست بەکارکردن دەکەینەوەو مەرجمان هەیە.

ئاوێنە: عوسمان محەمەد، بەڕێوبەری کۆمپانیای بێشکان کە جێبەجێکاری پرۆژەی دوسایدی رێگای کەلار- سلێمانییە، ئەمڕۆ سێشەممە، بە رادیۆی دەنگی وت: کۆبونەوەمان لەوبارەیەوە کردوە، بەڵام تەنها بەشێوەکی کاتی تاوەکو کۆتایی ئەم مانگە دەست بە کارکردن دەکەینەوە.

 وتیشی، ئەو دەست بە کار کردنەوەیە لەبەرامبەر خەرجکردنی ٢٥٠ ملیۆنی هەفتانەو گوژمەیەکی دیکەیە کە ناوبراو نەیویست ئاشکرای بکات.

 وتیشی: بە 250 ملیۆن دینار ناتوانین کاربکەین.

هاوکات جەختی لەوەکردوە لە 2 رۆژی داهاتودا دەست بە کارکردن دەکەنەوە، هەرکات دڵنیانەبن لەو بەڵێنانەی پێیاندراوە، کارەکانیان رادەگرن.

لە سەرەتای ئەم مانگەوە کارکردن لە پرۆژەکە راگیرا بەهۆی خەرجنەکردنی سولفە بۆ پڕۆژەکە، هەر دوێنیش ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە کە سەردانی بەڕێوبەری بانکی ناوەندی هەرێمیان لە سلێمانی کردوەو بڕیاریداوە هەفتانە بڕی 250 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەکە خەرج بکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×