كه‌شناسی: ئاسمان سارد و نیمچە هەور دەبێت و ئه‌گه‌ری به‌فربارین هه‌یه‌
  2023-02-15       311       

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ  ئاسمان سارد و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکان ئاستی هەور زیاتر دەبێت و سبه‌ی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ناوچە سنوریەکان و شاخاوییەکان نیمچە هەوردەبێت لە کاتەکانی بەیانی زودا لەگەڵ ئەگەری بەفر لەسەر ناوچە سنوریەکان لە بەیانی زودا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئاسمان سارد و نیمچە هەور دەبێت، لە ناوچە شاخاویەکان ئاستی هەور زیاتر دەبێت، ئەگەری کەمێک بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە لە کاتەکانی شەودا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرایی با لە سەر خۆ دەبێت (5 -  15) كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا.

كه‌شناسی ده‌ڵێت، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، ناوچە سنوریەکان و شاخاوییەکان نیمچە هەوردەبێت لە کاتەکانی بەیانی زودا لەگەڵ ئەگەری بەفر لەسەر ناوچە سنوریەکان لە بەیانی زودا، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر:  10 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 9 پلەى سیلیزى
دهۆک :  10 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 12 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 10 پلەى سیلیزى
زاخۆ:   10 پلەى سیلیزى
سۆران :  6 پلەى سیلیزى
گەرمیان :  14 پلەى سیلیزى

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×