لە نۆرەی كڕینی دۆلاردا لە هەولێر شەڕ روویدا
  2023-02-15       730       

لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لە كاتی نۆرەگرتن بۆ كڕینی دۆلار بە نرخی 132 هەزار دینار بۆ هەر دراوێكی جۆری 100 دۆلاری، شەڕ لە نێوان چەند هاوڵاتییەكدا دروستبوو.

ئاوێنە: ڕۆژی چوارشەممە، بەپێی زانیارییەكان، هۆكاری دروستبوونی شەڕەكە نۆرەبڕی بووە و چەند كەسێك بۆ بەدەستخستنی دۆلار هەوڵیانداوە پێش ئەوانی دیكە بكەون و بەو هۆیەوە شەڕ دروستبووە.

بە بڕیاری بانكی ناوەندیی عێراق، لە فڕۆكەخانەكاندا 100 دۆلار بە 132 هەزار دینار دەفرۆشرێت بە گەشتیاران و بەو هۆیەوە قەرەباڵغی لەسەر كڕینی دۆلار لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دروستبووە.

 

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×