سودانی داوا لە ئینتەرپوڵ دەکات تاوانبارە هەڵاتوەکانی دزی سەدە بدۆزنەوە
  2023-02-17       693       


ئەمڕۆ هەینی، سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی لەگەڵ ئەمینداری گشتی ڕێکخراوی پۆلیسی تاوانکاری نێودەوڵەتی، ئینتەرپۆل، یورگن ستۆک، چالاککردنی هاوکاری لە بواری وەرگرتنەوەی پارە و کەسانی داواکراو تاوتوێ کرا.

ئاوێنه‌: لە بەیاننامەیەکدا نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، سودانی ئەمڕۆ هەینی، لەگەڵ یورگن ستۆک کۆبووەوە، له میانی دیدارێکدا جەختی لەوه کردووەتەوە "دزینی پارەی گشتی یەکێکه له ئاستەنگه گرنگەکانی بەردەم عێراق، بەرەنگاربوونه وەی گەندەڵی له ئه ولەویەتی بەرنامەی حکومەتە".

بەپێی بەیاننامەکە سودانی ئاماژەی بەوە کردووە، "رێکارەکانی حکومەت پێویستی بە هاوکاری ئینتەرپۆڵ هەیە، بەتایبەتی لە پرسی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو داواکاریانەی لەبارەی تاوانە داراییەکانەوە پێشکەش دەکرێن".

ڕوونیشیکردەوە، “دزینی پارەی گشتی و بەکارهێنانی سیستەمی دارایی جیهانی بۆ قاچاخ و سپیکردنەوەی پارە تاوانێکی نێودەوڵەتییە کە سنوورەکان دەبەزێنێت، زیانی بە عێراق گەیاندووە، جگە لەوەی یەکێکە لە جۆرەکانی تیرۆر، دووپاتیشی کردەوە، وەرگرتنەوەی ئەو کەسانەی لەسەر ئەو تاوانانە داواکراون، یەکێکە لە هەنگاوە گرنگەکان بۆ ڕێگریکردن لەم تاوانە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بە "رێوشوێنەکانی حکومەت لە ئاسایشی سنوورەکانی عێراق و بەستنەوەی بە تەواوی بە خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرپۆلەوە کرد، هەروەها داوای لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئینتەرپۆل کرد پاڵپشتی لە بواری ڕاهێنان و بنیاتنانی توانا بۆ ئەو کادیرانە بکات کە لە نووسینگەکانی ئینتەرپۆلی تازە دامەزراو لە دەروازە سنوورییەکان ئەرک دەبینن، هاوکاری لە بواری ئاڵوگۆڕی زانیاری ئەمنی بکەن لەگەڵ وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکە و لە بواری لێکۆڵینەوە لە تاوانە داراییەکانی پەیوەست بە سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر.

سەرکوەزیرانی عێراق بانگهێشتی ئەمینداری گشتی کرد بۆ ئەوەی بە زووترین کات سەردانی عێراق بکات.

لای خۆیەوە ئەمینداری گشتی ئینتەرپۆل ریگەیاند، "ئامادەین بۆ هاوکاریکردنی عێراق لە بواری هاندانی وڵاتان بۆ وەرگرتنەوەی پارەی دزراو و داواکراوان و ئەوانەی بە دۆسیەی گەندەڵی سزادراون، هەروەها ئاماژەی بەوەدا ساڵێک لەمەوبەر ئینتەرپۆل بەشی تایبەتمەندی دامەزراندووە  لەعێراق و یاداشتێکی تایبەت لەسەر تاوانە داراییەکان بڵاودەکرێتەوە کە لە عێراق ئەنجامدراون”.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×