سودانی‌ و نێچیرڤان بارزانی‌ له‌ ئه‌ڵمانیا بودجەی عێراقیان تاوتوێ كرد
  2023-02-18       322       

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق و سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا كۆبونەوەو بودجەی 2023ی عێراقیان تاوتوێ كرد.

ئاوێنە: سه‌رۆكایه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌ودا كه‌ له‌ په‌راوێزی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، شه‌وی‌ رابردو نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی راگه‌یەندراوه‌كه‌ "له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی گفتوگۆی هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ر‌كردنی كێشه‌كانیان، دۆخی ئابوری و پرسی بودجه‌ی عێراق بۆ ئه‌مساڵی 2023، دۆخی سیاسیی عێراق به‌گشتی، ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی روبه‌ڕوی وڵات ده‌بنه‌وه‌، ئاماده‌یی و رۆڵی عێراق له‌ ناوچه‌كه‌ و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، تاوتوێ كران."

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌ كه‌ "سودانی و نێچیرڤان بارزانی خۆشحاڵیی خۆیان به‌ به‌رده‌وامی و هه‌نگاوه‌كانی گفتوگۆی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور ده‌ربڕی و هاوڕا بون كه‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵنگاری و مه‌ترسییانه‌ی روبه‌ڕوی وڵات ده‌بنه‌وه‌، كاری پێكه‌وه‌یی و هاریكاریی هه‌مو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانی عێراقی ده‌وێت".

ده‌قی‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌:

 ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 2023/2/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ دوا چالاكیی ئه‌مڕۆیدا له‌ كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع ئه‌لسودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدراڵ كۆبوه‌وه‌.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا دوایین پێشهاته‌كانی گفتوگۆی هه‌ولێر ـ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ر‌كردنی كێشه‌كانیان، دۆخی ئابوری و پرسی بودجه‌ی عێراق بۆ ئه‌مساڵی 2023، دۆخی سیاسیی عێراق به‌گشتی، ئه‌و ئاڵنگارییانه‌ی ڕوبه‌ڕوی وڵات ده‌بنه‌وه‌، ئاماده‌یی و ڕۆڵی عێراق له‌ ناوچه‌كه‌ و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی، تاوتوێ كران.

هه‌ردولا خۆشحاڵیی خۆیان به‌ به‌رده‌وامی و هه‌نگاوه‌كانی گفتوگۆی هه‌ولێر ـ به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستور ده‌ربڕی و هاوڕا بون كه‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ئه‌و ئاڵنگاری و مه‌ترسییانه‌ی ڕوبه‌ڕوی وڵات ده‌بنه‌وه‌، كاری پێكه‌وه‌یی و هاریكاریی هه‌مو هێز و لایه‌ن و پێكهاته‌كانی عێراقی ده‌وێت.

له‌ ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا، دوا سه‌ردانی شاندی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا و ڕێكاره‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆ پاراستنی دۆخی ئابوریی وڵات، په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه‌ و جیهان، پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی سنوره‌كان و چه‌ند پرسێكی دیكه‌، خرانه‌ به‌ر باس.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×