شه‌ممه‌, 17 ی ئایار , 2025
لە سەینێوە موچەی خانەنشینان لە سلێمانی بە سیستمی ئەلیكترۆنی دابەش دەكرێت
  2023-02-22       595       

شوان جەبار فەتاح، بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لە سبەینێوە موچەی خانەنشینانی شارستانی لە سلێمانی بە سیستمی ئەلیكترۆنی دابەشدەكرێت و لە داهاتویەكی نزیكدا سیستمەكە خانەنشینانی سەربازیش دەگرێتەوە.

ئاوێنە: شوان جەبار فەتاح، بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی رەسمی یەكێتی رایگەیاند: "سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ دابەشكردنی موچەی خانەنشینان بە سیستمی ئەلیكترۆنی تەواوكراوەو سبەینێ پێنجشەممە، لە سلێمانی بۆ یەكەمجار موچەی خانەنشینانی شارستانی بە سیستمی ئەلیكترۆنی دابەشدەكرێت".

وتیشی"كارتە ئەلیكترۆنییەكە تایبەت بۆ موچەی خانەنشینان دروستكراوە كە راستەوخۆ لە ئامێری تایبەت دەدرێت و ئاسانكارییەكی زۆر بۆ خانەنشینان دەكات".

بەڕێوەبەری ئاماری پارێزگای سلێمانی ئەوەشی راگەیاند"لە ئایندەیەكی نزیكدا سیستمەكە خانەنشینی سەربازیش دەگرێتەوە بە پارێزگای هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان و قەزاو ناحییەكانی دیكەوە".

ئەمەش لە كاتێكدایە لەسبەینێوە لە سلێمانی مووچەی خانەنشینان بە سیستمی ئەلكترۆنی دابەشدەكرێت كەچی ئەمڕۆ لە هەولێر ژمارەیەك خانەنشین لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە و داوای وەرگرتنی مووچەكانیان دەكرد.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×