كۆنسوڵی توركیا لە هەولێر: دراوسێی باش لە تەنگانەدا دەردەكەوێت
  2023-02-23       636       

مەولود یاقوت كۆنسولی گشتی توركیا لە هەولێر رایگەیاند: دراوسێی باش لە رۆژی تەنگانەدا دەردەكەوێت.

ئاوێنە: مەولود یاقوت سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەولێر كردوەو لە دیدارێكیدا لەگەڵ موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگاكە لەبەرامبەر هاوكارییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ زیانلێكەوتوانی بومەلەرزەكان لەتوركیا رایگەیاند، دراوسێی باش لە رۆژی تەنگانەدا دەردەكەوێت.

مەولود یاقوت باسی لەوەشكردوە كە قسەكانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە توركیا كاریگەر بون و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاسانكاریی بۆ تیمەكانی هەرێم دەكەن بۆ ئەوەی لە دابەشكردنی هاوكارییە مرۆییەكان بەسەر زیانلێكەوتوانی بومەلەرزەكان لە توركیا بەردەوامبن.

رۆژی شەشی ئەم مانگە دوو بومەلەرزە بەگوڕەكانی 7.7 و 7.6 پلە لە پارێزگای مەڕەشی توركیا رویانداو كاریگەرییان لەسەر 10 پارێزگای توركیا و پێنج پارێزگای سوریا دروست كردو هەردوو حكومەتی عیراق و هەرێم تیمی فریاگوزارییان رەوانەی ناوچە زیانلێكەوتوەكان كرد.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×