كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە
  2023-02-24       337       

كه‌شناسی هه‌رێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ(هەینی) و سبەی(شەممە) راگەیاندو دەڵێت، سبەی پلەكانی گەرما بە چەند پلەیەك بەرزدەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان پەڵەهەورو نیمچەهەور دەبێ لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێ بۆ هەوری تەواو و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە سبەی شەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەورو لە هەندێک ناوچە نیمچەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما بەنزیكەی 1 تا 2 پلە بەراورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ بەرزدەبنەوە.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 21، سلێمانی: 19، دھۆک: 19، کەرکوک: 24، ھەڵەبجە: 20، سۆران: 18، گەرمیان: 26 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×