هێزە ئەمنییەکانی بەغدا کەسێکی بەرەگەز ئوردنییان دەستگیرکرد، کە رەگەزی خۆی گۆڕیوە و بەفێڵ پارەی لە خەڵک سەندووە.
ئاوێنه: ماڵپەڕی "السومرية نيوز" لە زاری سەرچاوەیەکییەوە بڵاویکردووەتەوە:" هێزەکانی پۆلیسی رەسافە لەبەغدا توانیویانە کەسێکی بەرەگەز ئوردنی دەستگیر بکەن، کە رەگەزی خۆی گۆڕیوە و بە جلوبەرگی ژنانەوە فێڵێ لە چەند کەسێک کردووە و پارەی لێوەرگرتوون ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو کەسە دەستیپێکردووە و رێککاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر ".