سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ژماره‌یه‌ك بڕیاری له به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌رانی خانه‌نشین ده‌ركرد كه خۆی له پاداشتكردن و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری و ئاسانكاری ده‌بینێته‌وه.
ئاوێنە: ئه‌مڕۆ هه‌ینی میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه كه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا به ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك چاكسازی بۆ پشتیوانی فه‌رمانبه‌رانی خانه‌نشین.
ئاماژه‌شیان به‌وه‌دا كه سودانی بڕیاری داوه به دابه‌شكردنی زه‌وی به‌سه‌ر ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی خانه‌نشین بوون و له وه‌رگرتنی زه‌وی سوودمه‌ند نه‌بوون.
به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كانی سودانی، ئه‌و رۆژه‌ی فه‌رمانبه‌ر له فه‌رمانگه‌كه‌ی جیاده‌بێته‌وه و خانه‌نشین ده‌بێت، بڕی 500 هەزار دیناری وه‌ك پاداشت پێده‌درێت.
هه‌روه‌ك مامه‌ڵه‌ی خانه‌نشینبوونه‌كه‌ی به‌جۆرێك بۆ راییده‌كرێت تا له‌گه‌ڵ یه‌كه‌م مووچه‌ی خانه‌نشینیدا پاداشتی كۆتایی خزمه‌ت وه‌ربگرێت و پاره‌ی مۆڵه‌ته كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی بۆ خه‌رج بكرێت.
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاریشی داوه كه چاره‌سه‌ركردنی خانه‌نشینان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌سه‌ر ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت له پێشینه بێت و له ساڵێكدا سه‌دا 25 داشكاندنیان له كرێی گواستنه‌وه به هێڵی ئاسمانی عێراق بۆ بكرێت.