لەکەرکوک شۆفێرێک کە ساڵنامەی ئۆتۆمبێلەکەی بەسەرچووە، لەدەستی بازگەیەکی کاتی پۆلیسی هاتووچۆ هەڵدێت و کارمەندێک بریندار دەکات.
ئاوێنه: بەگوێرەی زانیارییەکان، لەگەڕەکی شۆرجەی شاری کەرکوک بەهۆی بەسەرچوونی ساڵنامەی ئۆتۆمبێلەکەی شۆفێرێک بەناوی (د ، ع) لەبازگەیەکی پۆلیسی هاتووچۆ هەڵدێت و ماتۆڕسکیلێکی پۆلیس بەدوای دەکەوێت و لەنزیک یاریگای کەرکوک شۆفێرەکە بەچەک کارمەندەکەی پۆلیسی هاتووچۆ بریندار دەکات.
هەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانە، لەئێستادا شۆفێرەکە دەستگیرکراوە و پۆلیسەکەش گەیەندراوەتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئازادی کەرکوک.