وەزارەتی بازرگانی هه‌رێم ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ موچەی فەرمانبەرانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ بخرێتە سەر وەزارەتی بازرگانی عێراق
  2023-02-25       497       


وەزارەتی بازرگانی‌و پیشەسازی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ موچەی فەرمانبەرانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ بخرێتە سەر وەزارەتی بازرگانی عێراق.

ئاوێنه‌: روونكردنەوەیەك لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمەوە:

لەهەندێك لەدەزگاكانی راگەیاندن و پەیجی سۆشیال میدیا دەنگۆیەك بڵاوبووەتەوە كە گوایە مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم دەخرێتە سەر وەزارەتی بازرگانی عێراق، لێرەوە رایدەگەیەنین ئەم دەنگۆیە دوورە لەراستیەوە، ئەوەی هەیە ئەمڕۆ شەممە لەكۆبوونەوەیەكی هاوبەشی هەردوو وەزارەتدا رێككەوتن لەسەر ئەوە كراوە، ئەو "پاداشت" و " شایستە داراییانە" ی دەدرێتەوە فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، فەرمانبەرانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمیش بگرێتەوە.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی 
راگەیاندن و پەیوەندییەكان
٢٥/٢/٢٠٢٣

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×