ئهندامێكی پهرلهمانی عێراق لهزاری بەرێوەبەری هێڵی ئاسمانی عێراقهوه بڵاویكردۆتهوه كه لەمەودوا فرۆشتنی بلیتی گەشتی فرۆکە بەدیناری عێراقی دەبێت.
ئاوێنه: کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لهڕونكردنهوهیهكدا ڕایگهیاندووه، "لەپەیوەندی تەلەفۆنیماندا لەگەڵ بەرێوەبەری هێڵی ئاسمانی عێراقیە پێیراگەیاندین کە لەمەودوا فرۆشتنی پلیتی گەشتی فرۆکە بەدیناری عێراقی دەبێت، بەپێی ئەو نرخەش مامەڵە لەگەڵ دۆلار دەکەن کە بانکی ناوەندی عێراق دیاریکردوە (١٣٢٠٠٠)و پلیتی هەموو گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراق دەگرێتەوە."
ناوبراو ڕاشیگهیاندووه، "پێشتر بەنوسراوو پەیوەندی داوامان لەهێڵی ئاسمانی عێراقیە کردبو کە نرخی فرۆشتنی پلیت بەنرخی بانکی ناوەندی عێراق بێو کاتی گەشتەکانو خزمەتگوزارییەکانیان رێکبخەنەوە."