نرخی تمەنی ئێرانی بەرانبەر دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
  2023-02-26       966       

 تمەنی ئێرانى دابەزینێکی مێژوویی تۆمار دەکات و 100 دۆلار 6 ملیۆن تمەنی تێپەڕاند.

ئاوێنە: تمەنی ئێرانی دابەزینێکی مێژوویی تۆمارکردووە و 100 دۆلار بەرامبەر 6 ملیۆن تمەنی ئێرانییە، کە ئەوەش بۆ یەکەم جارە لە مێژووی تمەندا ئەو بەهایەی لەدەستبدات.

جەبار گۆران وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایگەیاند، جگە لە سزاکانی ئەمریکا و ئەوروپا بۆ سەر ئێران، هۆکارێکی دیکەی دابەزینی بەهای تمەن رێکارەکانی بانکی ناوەندیی عێراقە بۆ فرۆشتنی دۆلار.

وتیشی: "جاران ئێران بە ئاسانی دۆلاری لە عێراق دەکڕی و باڵانسی تمەنی پێ رادەگرت، ئێستا رێکارەکانی بانکی ناوەندی ئاستەنگیی بۆ ئەوە دروستکردووە".

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×