وەزیرى دارایى عێراق لەسەر دۆخى ئێستاى دۆلار هەنگاوێکى نوێی ئاشکرا کرد
  2023-02-28       807       

ئەمرۆ سێ شەممە ٢٨ى شوباتى ٢٠٢٣ تەیف سامی وەزیری دارایی عیراق  سەردانی هەردو بانکی رەشیدو رافیدەینی کردو لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا تەئکیدی لەسەر دابەزینی نرخی دۆلار کردەوەو رایگەیاند: بەمەبەستی دەستکەوتنی دۆلار بە نرخی رەسمی بەشێوەیەکی ئاسان بۆ هاووڵاتیان، بڕیاریانداوە پەنجەرەکانی گۆڕینەوەی دۆلاری ١٣٢ هەزار دینار لە بەغدا و تەواوی پارێزگاکانی عێراق زیاد بکەن".

ئاوێنە: ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، ئەوەش دەبێتە هۆکارێک بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار و وتیشی بانكی ناوه‌ندی دۆلاری زیاتر ده‌خاته‌ بازاڕه‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×