بەهۆی بوومەلەرزەوە هەزاران بەرمیل نەوتی عێراق بەفێڕۆ چووە
  2023-02-28       409       

کۆمپانیای سۆمۆ ئاشكرای كرد، پاش بوومەرزەکەی تورکیا نزیكەی پێنج هەزار بەرمیل نەوتی خاو ڕژاوە و بەفیڕۆ چووە.

ئاوێنه‌: عەلا یاسڕی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت، ناسراو بە سۆمۆ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە: "بەپێی نووسراوی نەوتی باکوور ڕێژەیەک نەوت لە دەرەنجامی بوومەلەرزەکەی توركیادا لە کۆگەکانی نەوتی بەندەری جیهان ڕژاوە.''

سەبارەت بە داتای نەوتە بەفیڕۆچووەکە دەڵێت: "چوار هەزار و 823 بەرمیل نەوت ڕژاوە و بەفیڕۆ چووە.''

بەرپرسەكەی سۆمۆ ئاماژەی بەوەش داوە: "ئەو ڕێژەیەی لە نەوتی کەرکووک کە لە پلاندایە بنێردرێت زیانی بەر نەکەوتووە و لە وێستگەی سارالۆوە بۆ بەندەری جیهانی تورکی ڕەوانە دەکرێت.''

ڕۆژی 6ی شوباتی 2023 بوومەلەرزەیەكی وێرانكەر لە چەند شارێكی توركیا و باكووری كوردستان ڕووی دا و چەند بوومەلەرزەیەكی دیكەش بەدوایدا هاتووە.

عەلا یاسری جەختی كردووەتەوە: "سۆمۆ لە هەوڵدایە بۆ فراوانکردنی مامەڵەکانی لەگەڵ بازاڕی نەوت لە جیهاندا و بەردەوامیدان بە ناردنی نەوت بۆ بازاڕەکان و دۆزینەوەی دەروازەی نوێی هەناردەی نەوت.''

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×