ئەمڕۆ سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بە سەردانێك دەگاتە بەغدا
  2023-02-28       392       

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بەسەردانێكی رەسمی دەگاتە بەغدا.

ئاوێنە: ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ ئەنتۆنیۆ گوتێرێس، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتوەكان بەسەردانێكی رەسمی دەگاتە بەغداو لەگەڵ هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و هەروەها لەگەڵ فواد حسێن، وەزیری دەرەوە كۆدەبێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، بڕیارە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان بكات و دواتریش کەمپی ئاوارەکانی جەدعە لە پارێزگای نەینەوا بەسەربكاتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×