كۆبونەوەی دەزگاكانی هەڵبژاردنی یەكێتی و پارتی دواخرا
  2023-03-04       549       

هەرچەندە بڕیاربو ئەمڕۆ شەممە بەشی هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببنەوە، بەڵام کۆبونەوەکە دواخرا. جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی دەڵێت، لە نێوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا کۆبونەوەکە دەکرێت.

 ئاوێنە: لوقمان وەردی، جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە، بە روداوی وت، دواخستنی کۆبونەوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە رزگار حەمە، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەکێتی کەمێک نەخۆشە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، چاوەڕوان دەکرێت هەردولا رۆژی دوشەممە کۆببنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×