"هه‌فته‌ی‌ داهاتو فرۆشتنی‌ دۆلار به‌نرخی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ له‌فرۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌ولێرو سلێمانی‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌"
  2023-03-04       306       

هه‌میله‌ گه‌ردی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئارتی بانك ده‌ڵێت، "هه‌فته‌ی‌ داهاتو فرۆشتنی‌ دۆلار به‌نرخی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ له‌فرۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌ولێرو سلێمانی‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌".

ئاوێنه‌: هه‌میله‌ گه‌ردی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌میدیاكانی‌ پارتی‌ راگه‌یاندووه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندییه‌وه‌ ته‌رخانكراوه‌ بریتییه‌ له‌ 2.5 ملیۆن دۆلار له‌هه‌فته‌یه‌كداو هه‌فته‌ی پێشو له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ زیاتر له‌فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی فرۆشراوه‌، له‌گه‌ڵ بانكی ناوه‌ندیی عێراق به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌و قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌ پاره‌ی زیاتر له‌بری ته‌رخانكراوی ئه‌وان فرۆشراوه‌.

وتیشی‌، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی فرۆشتنی دۆلار به‌نرخی بانكی ناوه‌ندیی عێراق هه‌روه‌كو خۆی به‌شێوه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی كاش نابێت، به‌ڵكو له‌رێگه‌ی سه‌كۆیه‌كی ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌، سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كان له‌ژێر چاودێری بانكی ناوه‌ندی و وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكادا ده‌بن.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئارتی بانك ده‌ڵێت، "هه‌فته‌ی‌ داهاتو فرۆشتنی‌ دۆلار به‌نرخی‌ بانكی‌ ناوه‌ندی‌ له‌فرۆكه‌خانه‌كانی‌ هه‌ولێرو سلێمانی‌ ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌".

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×