پەرلەمانتارێك: داهات هەیە و حكومەت مووچە دابەش ناكات
  2023-03-06       469       

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، حكومەت داهاتی هەیە و دابەشكردنی مووچە دوادەخات و دەشڵێت، “ئەگەر حكومەت بیانووی نەبوونی داهاتی هەیە با پڕۆژەی بودجە بنێرێتە پەرلەمان و بۆ هەموو لایەكی روونبكاتەوە كە داهاتی هەرێم چەندە”.

ئاوێنە: باڵانبۆ محەمەد ئەندامی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، “هەرچەندە پێشتر راگەیەندرابوو كە هەموو 25ی مانگێك مووچە دابەشدەكرێت، بەڵام ئەو بەڵێنە نەبرایە سەر و پێویستبوو پەرلەمان بانگێشتی حكومەت لەسەر ئەو پرسە بكات، وتيشی، هۆكارێكی دابەشنەكردنی مووچە باڵادەستی حزبە لە حكومەتدا”.

بە بۆچوونی ئەو پەرلەمانتارە حكومەت داهاتی پێویستی لەبەردەستە و مووچە دابەشنەكات و دەشڵێت، “ئەگەر داهاتی پێویستی لەبەردەست نییە با پڕۆژەی بودجە بنێرێتە پەرلەمان و پەسەندبكرێت ئەو كات هاوڵاتییانیش زانیارییان لەسەر داهاتەكانی هەرێمی كوردستان و دۆخی دارایی دەبێت”.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×