ووڵاتی ئازربایجان رێگه‌ى به فرۆكه سه‌ربازیه‌كانى ئیسرائیل داوه بۆئه‌وه‌ى له‌وێوه هێرش بكه‌نه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانى ئێران و به‌پێى چه‌ند هه‌واڵێكیش له‌به‌رانبه‌ردا ئیسرائیل چه‌ك و جبه‌خانه ده‌داته ئازربایجان دژى ئه‌رمینیا.
ئاوێنە: ڕۆژنامەی "هارتز"ی ئیسرائیلی وردەکاری نوێی سەبارەت بە هاوکارییە سەربازییەکانی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئازەربایجان بڵاوکردەوە، هەروەها بەڵێنی باکۆی بە ئیسرائیل ڕاگەیاند کە فڕۆکەخانەکانی کۆماری ئازەربایجان بەکاربهێنێت لە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.
رۆژنامه‌كه نووسیویەتی، لە ماوەی حەوت ساڵی ڕابردوودا لە ٩٢ فڕۆکەی بارهەڵگرلە بنکەی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل (ئودا) بۆ باکۆ و کەرەستەی سەربازییان بۆ کۆماری ئازەربایجان هەڵگرتووە.
هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە لە بەرامبەر ناردنی چەک لە ئیسرائیلەوە بۆ ئازەربایجان، باکۆ ڕێگەی بە مۆساد داوە کە ئامێری چاودێرى و بەدواداچوون لەو وڵاتەدا دابنێت و چاودێری چالاکییەکانی ئێران بکات.
ڕۆژنامەكه ئه‌وه‌شى بڵاوكردۆته‌وه، کۆماری ئازەربایجان بەڵێنیشی بە ئیسرائیل داوە کە ئەگەر بیەوێت هێرش بکاتە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئەوا ڕێگەی پێدەدرێت فڕۆکەخانەکانی کۆماری ئازەربایجان بەکاربهێنێت.
ئەم ڕاپۆرتە دەشڵێت بەڵگەنامەکانی ئەرشیفی ئەتۆمی ئێران کە لە لایەن مۆسادەوە لە تاران براون، لە ڕێگەی کۆماری ئازەربایجانەوە بۆ ئیسرائیل گواستراونەتەوە.
ئیرسرائیل تائێستا چه‌ند جارێك له‌رێگه‌ى درۆنه‌وه هێرشى كردۆته سه‌ر پێگه جیاوازه‌كانى ئێران له‌ناو ووڵاته‌كه‌دا.