سبەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەگاتە عێراق
  2023-03-06       478       
ئەنالینا بیربۆك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشكرایكرد، سبەی سێشەممە، ئەنالینا بیربۆك، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەسەردانێك دەگاتە بەغدا.

ئاوێنە: ئەحمەد سەحاف، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتوشیەتی، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە سەردانەكەیدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران و فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق كۆدەبێتەوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشداوە كە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە سەردانەكەیدا گفتوگۆی بەرفراوان لە چوارچێوەی پتەوكردنی پەیوەندییە دوقۆڵییەكان ئەنجام دەدات لەپێناو بونیاتنانی دەرفەتی هاوبەش لە كەرتە جیاجیاكاندا لەنێویشیان كەرتی وزەو كەرتی وەبەرهێنان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×