سەیدە ئامینە ئەحمەدی، بەندکراوی ناوەندی چاکسازی و بارهێنان لە شاری سنە، دوای تێكچوونی دۆخی ته‌ندروستی به‌هۆی دره‌نگ گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ستدا.
ئاوێنە: راپۆرتی رێکخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 2ی ئاداری 2023، سەیدە ئامینە ئەحمەدی، بەندکراوی تەمەن 47 ساڵی راگیرا‌و له ناوەندی چاکسازی و بارهێنانی ئێران لە شاری سنە، پاش ئەوەی کە دۆخی تەندروستیی ناوبراو ناجێگیر بووە، به‌هۆی دره‌نگ گواستنه‌وه‌ی بۆ ناوه‌نده پزیشكییه‌كان گیانی له ده‌ستدا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو ژنە بەندکراوە لەم دوایییانەدا ئازاری ژانەسەری هەبووە و بەهۆی رازی نەبوونی بەرپرسانی بەندیخانە لەسەر سەردانی ناوبراو بۆ ناوەندە پزیشكییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه مەبەستی چارەسەری، ناوەندی چاکسازی و بارهێنان لە سنە نەیانهێشتووە ئەو بەندکراوە لە کاتی پێویستدا سەردانی ناوەندە پزیشكییەکان بکات و بەهۆی ئازاری زۆرەوە جەڵتەی مێشکی لێی داوە و پاشان گیانی لەدەست داوە.
ئەو ژنه كورده پێشتر بە تۆمەتی په‌یوەندیداری بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو.
سەیدە ئامینە ئەحمەد، دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای حه‌وت بەندکردنی بەسەردا سەپا و ناوبراو لەو بەندیخانەیە سێهەمین ساڵی ماوەی بەندکرانەکەی تێپەڕ دەکرد.