وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له رۆژی چوارشه‌ممه 8ی ئاداری 2023، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌ران ده‌كرێت و له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 7ی ئازاری 2023، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لیستی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌رانی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 8ی ئازاری 2023، مووچه‌ی مانگی شوباتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها رۆژی پێنجشه‌ممه 9ی ئازاری 2023، مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكان دابه‌ش ده‌كرێت، رۆژی یه‌كشه‌ممه 12ی ئازار، مووچه‌ی یه‌كه‌كانی 70 و 80ی پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێی خشته‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی، رۆژی دووشه‌ممه 13ی ئازار مووچه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و رۆژی چوارشه‌ممه 15ی ئازاری 2023، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی داموده‌زگا نه‌وتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ره‌گه‌زنامه دابه‌ش ده‌كرێت.
هاوكات رۆژی پێنجشه‌ممه 16ی ئازاری 2023، مووچه‌ی هێزی زێره‌ڤانی، به‌رگری و فریاكه‌وتن، وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابه‌ش ده‌كرێت.
