بانکی ڕافیدەین ئەمڕۆ چوارشەممە خستنهڕوی ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنی بۆ پێشینەی فەرمانبەران و خانەنشینانی راگەیاند.
ئاوێنە: بانکی ڕافیدەین لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكردهوه، بەگوێرەی ڕێنماییەکانی حکومەت بۆ چالاککردنی ئەپڵیکەیشنی ئەلیکترۆنی و گواستنەوە لە کاری کاغەزەوە بۆ ئەلیکترۆنی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان بۆ کڕیاران، دەستیکردوه بە پێشکەشکردنی پێشینەی ئەلیکترۆنی بۆ فەرمانبەران و خانەنشینان.
ئاماژەی بەوەشکرد، "داواکاری پێشینەکان بریتییە لە داخڵکردنی ئەپڵیکەیشنی بانکی ئەلیکترۆنی ڕافیدەین لەسەر ئامێرە مۆبایلەکان، یان سهردانكردنی یەکێک لە لقەکانی بانکەکە بۆ ئەوەی بە شێوەی ئەلیکترۆنی داواکاری پێشکەش بکرێت بۆ پێشینەکە".
بانکی ڕافیدەین لە ڕاگەیەندراوەکەدا دهڵێت، بڕی ئەو پێشینەیەی كه دهدرێت به فهرمانبهران و خانهنشینان لە پێنج ملیۆنەوە دەست پێدەکات بۆ 25 ملیۆن دیناری عێراقی.
ئەم ڕێکارە لە چوارچێوەی ئەو پلانەدایە کە بەڕێوەبەرایەتی بانک دایڕشتوە بۆ بەشداریکردن لە ئاسانکردنی ڕێکارەکان و تێپەڕاندنی ئاستەنگە ڕۆتینیەکان کە دەبنە ڕێگر لە تەواوکردنی مامەڵەکان و نههێشتنی ساختهكاری و گهندهڵی.