ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ دابەزینی بههای دۆلار، نرخی زێڕ بەرزبوەوە، بەڵام لێدوانەکانی جیرۆم پاول، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکا سەبارەت بە بەرزکردنەوەی سود، قازانجەکانی ئەو کانزا بەنرخەی سنوردار کرد.
ئاوێنە: بهیانی ئهمڕۆ نرخی زێڕ له بۆرسهی جیهانی به ڕێژەی 0.1% بەرزبوەوە و گەیشتە 1815 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، دوای ئەوەی دوێنێ گەیشتە نزمترین ئاستی لە ماوەی هەفتەیەکدا.
بههای دۆلار پاشەکشەی کرد لە بەرزترین ئاستی خۆی لە ماوەی سێ مانگدا، کە ڕۆژی چوارشەممە گەیشتە ئەو ئاستە، ئەوەش وایکردوە ئەو کانزا بەنرخە بۆ کڕیارانی خاوەن دراوەکانی دیکە هەرزانتر بێت.
دوێنێ چوارشەممە، جیرۆم پاول، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەمریکا پەیامی خۆی دوپاتکردەوە بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی سود، بەڵام ئاماژەی بەوەدا کە مشتومڕەکە هێشتا بەردەوامە، بڕیارەکەش پەیوەستە بەو داتایانەی کە پێش کۆبونەوەی لیژنەی سیاسەتی بانکی ناوەندی لە دو هەفتەی داهاتودا بڵاودەکرێنەوە.
ئهمڕۆ نرخی ئۆنسهیهك زێڕ لە سلێمانی بە 1815 دۆلاره و نرخی مسقاڵێك زێڕی عهیار 18 به 355 ههزار دیناره.
نرخی مسقاڵێك زێڕی عهیار 21 به 410 ههزار دیناره، ههروهها نرخی لیرهیهك زێڕ به 405 دۆلاره.