كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە
  2023-03-11       402       

كەشناسی هەرێم پێشبینی خۆی بۆ كەشوهەوای ئەمڕۆ(شەممە)و سبەی(یەكشەممە) بڵاوكردەوەو دەڵێت، سبەی پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی هەندێ پەڵەهەور پلەکانی گەرماش نزیک دەبن لە تۆمارکراوەكانی دوێنێ.

بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەروەها پلەكانی گەرماش لە چاو تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ بە نزیكەی 1 بۆ 2 پلە بەرزدەبنەوە.

كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 23، سلێمانی: 21، دھۆک: 23، کەرکوک: 25، ھەڵەبجە: 23، سۆران: 21، گەرمیان: 26 پلە.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×