رۆژی 14ی ئازار خۆپیشاندانێکی جەماوەریی له‌هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
  2023-03-11       562       

ئا: ئاوێنە


له‌بەرامبەر خراپی بارودۆخی پارێزگاکەیان، بڕیاره‌  چین و توێژە جیاوازەکانی هەڵەبجە رۆژی 14ی ئەم مانگە  خۆپیشاندانێکی بەرفراوانی جەماوەریی ئه‌نجامبده‌ن، هاوكات بایکۆتی مه‌راسیمی‌ 35مین ساڵیادی کیمیابارانکردنی شارەکەیان بکەن.

 

دوای کۆبونەوەیەکی راوێژکاریی ژمارەیەک لەنوێنەرانی چین و توێژە جیاوازەکانی هەڵەبجەو کۆمەڵەی قوربانیان، بڕیاردرا رۆژی 14ی ئازار 2023 خۆپیشاندانێکی بەرفراوانی جەماوەری رێکبخرێت‌و داواکانی خەڵکی شارەکە بخرێنەڕو.

لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، نوێنەری چین و توێژەکان رایانگەیاند، "لەکۆبونەوەکەماندا چوار خاڵی سەرەکیمان تاوتوێکرد و گەیشتینە ئەنجام، خاڵی یەکەمیش ئەوەیە، لەئەنجامی نیگەرانی هەمەلایەنەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە، بڕیاردرا رۆژی 14ی ئەم مانگە نیگەرانی و ناڕەزایەتیەکان لەچوارچێوەی خۆپیشاندانێکی بەرفراوانی هەمەلایەنە بخرێنەڕو."

ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكرد "خاڵی دوەمیش، کۆمەڵەی قوربانیان و خەڵکی هەڵەبجە بەشداری هیچ جۆرە چالاکیەکی ساڵیادی کیمیاباران ناکەن کە دەسەڵات لە هەڵەبجە رێکیخستبێت، خاڵی سێیەمیش بڕیارماندا بە دروستکردنی ئەنجومەنێکی گشتگیر لەسەرجەم چین و توێژەکانی هەڵەبجە بۆئەوەی نوێنەرایەتی راستەقینەی شارەکە بکەن لەهەرێم و عێراق و ئاستی نێودەوڵەتی و داواکاریەکانی خەڵکی هەڵەبجە بگەیەنن".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×