پێدانی دۆلار لە رێگەی ئامێرەکانی راکێشانی پارەوە راگیرا
  2023-03-12       1105       

 بانکی هەرێمیی بازرگانی – ئاڕ تی بانک، پێدانی دۆلاری لە رێگەی ئامێرەکانی راکێشانی پارە (ATM)ـەوە بەو کەسانەش راگرت کە لە هەژمارەکەیاندا دۆلار هەیە و ئیدی دەبێت بە دینار پارەکانیان رابکێشن، بۆ هەر 100 دۆلارێكیش 148 هەزار دینار دیاریکراوە.

ئاوێنە: ئەو بڕیارەی ئاڕ تی بانک دوای بڕیارێکی بانکی ناوەندیی عێراق دێت بۆ راگرتنی پێدانی دۆلار لە رێگەی ئامێرەکانی راکێشانی پارەوە.

پێنجشەممەی رابردوو بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، "بڕیاردرا كە ئەو خزمەتگوزارییە داراییە ئەلیكترۆنییانەی لە نێوخۆی عێراق لە رێگەی ئامێری راکێشانی پارەوە و دەروازەی پارەدانی ئەلیكترۆنی پێشكێش دەكرێن، لە نێوخۆی عێراقدا تەنیا دینار بەکاربهێندرێت".

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو کەسانەشی لە هەژمارەکەیاندا دۆلار هەیە ناتوانن لە ئامێرەکانی راکێشانی پارە دۆلار رابکێشن، بەڵکو "دەتوانن سەردانی لقی سەرەکیی بانک بکەن بۆ راکێشانی دۆلارەکە بە شێوەی دەستی".

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×