فراكسیۆنی نهوهی نوێ له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق رایگهیاند، لەسەر دوای فراکسیۆنهكهیان، وەزارەتی پلاندانانی عێراق رێکارەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەندکردووە و وەک پارێزگا لە قەڵەمی دەدات.
ئاوێنه: لە نوسراوێکدا کە فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی کردووە هاتووە، وەزارەتی پلاندانان رێکارەکانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسەندکردووە و وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵدا دەکات و "سیمبولی" ژمارە 16ـی پێدراوە.
هاوکات، لە نوسراوەکەدا باس لەوەشکراوە، وەزارەتی پلاندانان ژمارەی هەموو ناحیەی و قەزاکانی سەر بە هەڵەبجەی نوێكردووەتەوە و سەنتەری پارێزگاکە ژمارە 16-11ـی پێدراوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرجەم رێکارەکانی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە کۆتایی هاتووە تەنها ئەوە ماوە بە فەرمی رابگەیەندرێت.
پارێزگای هەڵەبجە کە ناوەندەکەی شاری هەڵەبجەیە، دەکەوێتە نێوان ھێڵی درێژی 46 پلەی رۆژھەڵات و ھەر دوو بازنەی پانیی 35 بۆ 36 پلەی باکوور. بە دووری 83 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری رۆژھەڵاتی شاری سلێمانییەوە.
هەڵەبجە لە ساڵی 1889دا کراوە بە قەزا و لەدوای نەجەفەوە دووەم قەزای عێراق بوو لەو کاتەدا، دواتر 13ی ئازاری 2014دا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڕیاری بە پارێزگابوونی بۆ دەرچوو.