به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەندێ کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و ئەگەری نمە بارانی کەمی پچڕپچڕ هەیە لەناوچە جیاجیاکاندا.
ئاوێنە: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی ئادار ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما نزیک دەبێتەەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ، خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری خۆرهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 7 - 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "سبه‌ینێ سێشه‌ممه 14- 3- 2023 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، هەندێ کات بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت و ئەگەری نمە بارانی کەمی پچڕپچڕ هەیە لەناوچە جیاجیاکاندا".