لەهەڵەبجە خۆپیشاندان ئەنجام دەدرێت
  2023-03-14       425       

چالاكوانانی پارێزگای هەڵەبجە رایانگەیاند، ئەمڕۆ خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە شارەكە دژی نەبوونی خزمەتگوزاری ئەنجامدەدەن و داوا لە خەڵكی دەكەن بایكۆتی یادی كیمیاباران شارەكەیان بكەن كە حكومەت رێكیدەخات.

ئاوێنه‌: چالاكەوانانی پارێزگای هەڵەبجە لە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بانگەشەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەكەن دژی نەبوونی خزمەتگوزاری و كەم و كوڕی پارێزگاكەیا. 

هاوكات داواش لە هاوڵاتیانی شارەكە دەكەن، بایكۆتی بۆنە و یادەكان بكەن كە حكومەت رێكی دەخات بەبۆنەی یادی كیمیابارانی هەڵەبجە لە شانزەی ئەم مانگەد. 

ئەوەش لەكاتێكدایە 35 ساڵ بەسەر كیمیابارانكردنی شاری هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت، بەڵام هاوڵاتیانی شارەكە گلەیی ئەوەیان هەیە وەك پێویست خزمەتگوزارییەكانیان دابین نەكراوە، دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق دەنگی لەسەر پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجە داو وەك 19یەمین پارێزگای عیراق لە قەڵەمیدا.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×