نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی خۆی لەماوەی یەك ساڵی رابردودا دابەزی
  2023-03-15       518       

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت بەردەوام بو لە دابەزین و بەهاكەی بۆ نزمترین ئاستی خۆی لەماوەی زیاتر لە یەك ساڵی رابردودا دابەزی.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوتی خاوی برێنت زیاتر لە 4%ی بەهای خۆی لەدەستداو لە ئێستادا نرخی یەك بەرمیلی بە 73 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

هەرچی نەوتی خاوی تەكساسە،  نزیكەی 4%ی بەهای خۆی لەدەستداو لەئێستادا یەك بەرمیلی بە 67 دۆلارو 59 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، دابەزینی نرخی نەوت دوای ئەوە هات کە ئەمڕۆ نرخی پشکەکانی بانکی سوێس کرێدیت بۆ نزمترین ئاست دابەزین و بەدواشیدا نرخی پشكەكانی دیكەی ئەوروپا دابەزین.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە دوێنێ سێشەممەش نرخی نەوت زیاتر لە 4%ی بەهای خۆی لە دەستدابو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×