پڕۆژە یاسای بودجە گەیشتە پەرلەمانی عێراق
  2023-03-17       414       

باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق، ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق، رادەستی پەرلەمانی عێراق كرا.

ئاوێنە: باسم عەوادی لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، وەك جێبەجێكردنی حوكمەكانی دەستورو یاسای كارگێڕیی دارایی، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە، پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵانی 2023، 2024، 2025، بەڕەسمی رادەستی پەرلەمان كرا.

وتەبێژی حكومەتی عێراق وتوشیەتی، پڕۆژە یاسای بودجە بەو ماددە و بڕگە نوێیانەی كە بۆ یەكەمجارە لەخۆیان دەگرێت، ئاسانكاری دەكات بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەو پلان و بەرنامەكانی پەرەپێدان و دابینكردنی ژێرخانی ئابوری و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×