دو چەكداری حەشدی شەعبی لە سنوری داقوق برینداربون
  2023-03-18       180       

ئەمڕۆ شەممە، لەئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو بە هێزێكی حەشدی شەعبیدا لە سنوری داقوق، دو چەكداری هێزەكە برینداربون كە تەندروستی یەكێكیان ناجێگیرە.

ئاوێنە: میدیا عێراقییەكان لەزاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویان كردەوە كە ئەمڕۆ شەممە، بۆمبێكی چێنراو لەناوچەی دۆڵی چای لە سنوری داقوق، بە هێزێكی حەشدی شەعبیدا تەقیوەتەوەو دو چەكداری هێزەكە برینداربون.

ئەوەش خراوەتەڕو، بۆمبەكە لەکاتی هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنینی هێزە ئەمینییەکاندا تەقیوەتەوەو باری تەندروستی یەکێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×