لیستی گەورە وڵاتانی هەناردەكار ئاشكراكرا
  2023-03-19       551       

لیستی گەورە وڵاتانی هەناردەكار لە جیهاندا ئاشكراكرا و بەپێی ئامارەكە شانشینی عەرەبیی سعودیە شەش پلە سەركەوتووە.

ئاوێنە:  ئامارەكانی دەستەی ئاماری نیشتمانی چین بە (3.6 تریلیۆن دۆلار)، ویلایەتە یەكگرتووەكان (2.1 تریلیۆن دۆلار)، ئەڵمانیا (1.7 تریلیۆن دۆلار) وەك سێ گەورە هەناردەكاران لە ساڵی رابردوودا تۆماركراون.

هۆڵەندا، كە بەرهەمەكانی بە بەهای 760.6 ملیار دۆلار رەوانەی بازاڕەكانی جیهان كردووە، لە پێگەی پێنجەمەوە بەرزبووەوە بۆ چوارەم، بەوەش جێی ژاپۆنی گرتەوە، كە ئەمیان كۆی هەناردەی لەو ساڵەدا 747.6 ملیار دۆلار بووە.

كۆریای باشوور لە پێگەی شەشەمدا ماوەتەوە بە هەناردە بە بڕی 683.6 ملیار دۆلار، ئیتاڵیا (657.2 ملیار)، فەرەنسا (626.7) و كەنەدا (599 ملیار) خاڵێك هاتنە پێشەوە و ریزبەندی حەوتەم و هەشتەم و نۆیەمیان گرت، بەهۆی دابەزینی هۆنگ كۆنگ لە ریزبەندی حەوتەمەوە بۆ ریزبەندی یازدەیەم.

سعودیەش شەش پلە بەرزبووەوە و گەیشتە ریزبەندی نۆزدەیەم، نەرویج پێنج پلە بەرزبووەوە و گەیشتە 28 لە جیاتی 33، لە بەرامبەردا سویسرا دابەزی بۆ ریزبەندی 21ی گەورە هەناردەكاران لە جیهاندا، هەروەك ئیرلەندا بۆ ریزبەندیی 31 دابەزی.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×