١٠ كه‌س له‌سه‌ر به‌هه‌ده‌ردانی‌ بانكی شیمال دادگایی ده‌كرێن
  2023-03-19       440       

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند: لەسەر بەهەدەردانی ٥٠٥ ملیار دینار ١٠ کەسی بانکی شیمال دادگایی دەکرێن.

 ئاوێنە: سۆران عومه‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ رایگه‌یاند: بانکی شیمال، یەکێک لەو بانکانەی کە لەماوەی ڕابردودا دۆسیه‌کەیانی ئاراستەی بانکی ناوەندی کرد لەسەر بەهەدەردانی ٥٠٥ ملیار دینار.

وتی "دەستخۆشیم بۆ بانکی ناوەندی کە هەنگاوی کرداری دەستپێکرد لە دادگای لێکۆڵینەوەی کەڕادە بۆ دادگایی کردنی ١٠ کەس لەوانەی کەبەرپرسیارن لە بەهەدەردانی ئەو ٥٠٥ ملیار دینارەو چەندین کەسی دیکە سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوەو چەندینی دیکەش بانگهێشت دەکرێت و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن لە کەیسی بانکی شمال".

ئەم 10کەسە بەرپرسیارن لە بەهەدەردانی زیاتر لە ٣٥٠ ملیار دینار.
نه‌سرين يه‌حيا محه‌مه‌د
محه‌مه‌د فاضل محه‌مه‌د
سه‌عد فائق كولك
ياسر موفق سامي
حه‌ميد ئه‌كره‌م حه‌ميد النجار
وه‌هب طارق عه‌بدولجه‌بار
طارق محه‌مه‌د ئبراهيم حه‌سه‌ن
حارث شاكر عه‌بدولحه‌ميد
نه‌وزاد الجاف ، بڕی ١٤٥ ملیار دیناری لەئەستۆیە .
نه‌بیل كازم محه‌مه‌د ، ١٠ ملیار دیناری لەئەستۆیە.

به‌وته‌ی سۆران عومه‌ر، چاکسازی لەسیستمی بانکی لەکارە گرنگ و لەپێشینەکانە بۆ ڕێگری لەسپێکردنەوەی پارەو زیان گەیاندن بەئابوری وڵات، بونی ئەو ژمارە زۆرەی بانک لەعێراق بەداخەوە بەشێکیان بۆنەتە ھۆی زیانی گەورە لەئابوری و گەشەپێدان و وەبەرھێنان لەکاتێکدا دەبوو خزمەتی گەورەی ژێرخانی ئابوری و بوژانەوەی پیشەسازی و وەبەرھێنان بونایە لەعێراق.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×