تارق ھاشمی: رەوشی عێراق لە خراپەوە گەیشتووەتە خراپترین
  2023-03-20       721       


تارق ھاشمی، جێگری پێشووتری سەرۆککۆماری عێراق دەڵێت لە دوای ٢٠ ساڵ لە پرۆسەی ئازادی، رەوشی عێراق لە خراپەوە گەیشتووەتە خراپترین. 

تارق ھاشمی لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە کاتێکدا ٢٠ ساڵ بەسەر پرۆسەی ئازادی عێراقدا تێدەپەڕێت ھیچ گۆڕانکارییەک بە ئاراستەی حکومڕانییەکی باش نەکراوە و خۆڕادەستکردنیش بە رەوشێکی نەخۆش، جێگرەوە و چارەسەر نییە، بەڵکو زیادکردنی نەھامەتییەکانی گەلی عێراقە.

دەشڵێت، لە دوای ٢٠ ساڵ لە پرۆسەی ئازادی، ھیچ ھەنگاوێک بەئاراستەی دابینکردنی ژیانێکی باش بۆ عێراقییەکان نەنراوە کە شایستەیانە، بەڵکو ئەوەی بەدیدەکرێت لە دوای ئەو ٢٠ ساڵە تەنھا گۆڕانی رەوشی عێراقە لە خراپەوە بۆ خراپترین.

تارق ھاشمی بەتاوانی "بەشداریی کردن لەتاوان و پیلانداڕشتن بۆ کاری تێکدەرانە" لەلایەن دادگای باڵای تاوانی عێراق سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکراوە. بەڵام ھاشمی ھەموو ئەو تۆمەتانەی رەتکردووەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×