سودانی: بەمزوانە دەست بە داماڵینی چەك دەكەین
  2023-03-20       424       


محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، بەمزوانە دەست دەكەن بە داماڵینی چەكی سەرجەم هێزەكان و هیچ چەكێك لە دەرەوەی كۆنترۆڵی دەوڵەتدا نامێنێت.

ئاوێنه‌: محەمەد شیاع سودانی لە چاوپێكەوتنێكدا رایگەیاندوە، جێبەجێكردنی داواكارییەكانی سوننە لە عیراق مەحاڵ نیە بەڵكو مافێكە كە بڕیاربو ساڵانێك لەمەوبەر جێبەجێ بكرێت.

سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەشداوە، لایەنەكانی سەر بە چوارچێوەی هەماهەنگی سەرپشكیان كردوە بۆئەوەی رێگا بدۆزێتەوە بۆ رێككەوتن لەسەر بونی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق لە داهاتودا، لەئێستاشدا هەندێك بیرۆكە هەن بۆ گەیشتن بە رێككەوتنێك لەبارەی بونی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراقدا، چونكە عیراق چیتر پێویستی بە هێزی شەڕكەری بیانی نیە.

پێشتر سودانی رایگەیاندبو،  تائێستا هیچ وادەیەك بۆ كۆتاییهێنان بە بونی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق دیاریی نەكراوە، چونكە هێشتا عیراق بۆ لەناوبردنی یەكجارەكی رێكخراوی داعش پێویستی بە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×