محەمەد شیاع سودانی. سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە بە سەردانێکی فەرمی و بۆ ماوەی دو ڕۆژ، بەغدای پایتەختی بەجێهێشت و بەرەو تورکیا بەڕێکەوت.
ئاوێنه: غەریب عەسکەر، بڕیاردەری ئەنجومەنی نوێنەران لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شاندێکی فەرمی بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ بە سەردانێکی فەرمی بۆ تورکیا بەڕێکەوت کە سەردانەکە ماوەی دو ڕۆژ دەخایەنێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی سودانی بۆ تورکیا، تاوتوێکردنی دۆسیە گرنگەکانی پەیوەست بە پەیوەندییەکانی عێراق و تورکیا و لەنێویشیاندا دۆسیەی ئاوە.
ئەوەشیخستەڕو، یەکێکی دیکە لە ئامانجەکانی سەردانەکەی سودانی بۆ تورکیا، فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاریی دولایەنەی بنیاتنەری نێوان هەردو وڵاتی دۆستە بۆئەوەی بوارە جیاوازەکان بگرێتەوە بەمەبەستی گەیشتن بە خواستەکانی هەردو گەلی دراوسێ بۆ پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی.