ئەو پێشمەرگانەی لە پردێ دەستگیركران، ئازادكران
  2023-03-22       577       

ئەو پێنج پێشمەرگەیەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەناو بازاڕی پردێ لەلایەن هێزێكی حەشدی شەعبییەوە دەستگیركران، ئازادكران.

ئاوێنە: ئەمڕۆ چوارشەممە، پێنج پێشمەرگە كە بە جلی سەربازی و بەبێ چەك  چوبونە نێو پردێ و بەنیازبون بچنە بنكەیەكی تەندروستی، لەلایەن هێزێكی حەشدی شەعبییەوە دەستگیركران.

پێشمەرگەكان دواتر لەلایەن هێزەكەی حەشدی شەعبییەوە ڕەوانەی پۆلیسی پردێیان کردون، بەڵام لەبەرئەوەی هیچ تاوانێکیان نەکردوە ئازادکراون.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای ئازادبونیان، جارێکی دیکە لەلایەن هێزی بەرەنگاربونەوەی تیرۆرەوە دەستگیرکراون، بەبیانوی ئەوەی ساڵانەی ئۆتۆمبێلەکەیان بەناوی خۆیانەوە نییە.

کاتێک لەوێش ئازادکراون، لەلایەن فەوجێکی سوپای عێراقییەوە دەستبەسەرکراون و بۆ بارەگای فەوجی سێی سوپای عێراق لە پردێ براون.

بەگوێرەی زانیارییەكان لە ئێستادا ئەو پێنج پێشمەرگەیە ئازادكراون و گەڕاونەتەوە بۆ سەنگەرەكانی خۆیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×