ئه‌وكه‌سه‌ى له‌كه‌ركوك شۆفڵى دزى له‌سلێمانى ده‌ستگیركرا
  2023-03-23       328       

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایده‌كات، توانیویانه‌ ئه‌وكه‌سه‌ ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ له‌كه‌ركوكه‌وه‌ شۆفڵێكى دزیوه‌و هاتۆته‌ سلێمانى.

ئاوێنە: به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى پۆلیسى سلێمانى ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە تۆمەتبارێک دەستگیرکراو دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە فەرمانی دەستبەسەرداگرتنی هەبوە لەدادگای لێكۆڵینەوەی کەرکوک.

باس له‌وه‌شكراوه‌، دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێل لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی کەرکوک گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەشی نەهێشنی تاوان لێکۆڵینەوەو بەدواداچونەکان بۆدۆزینەوەو دەستبەسەراگرتنی دەستیپێکرد.

پۆلیسى سلێمانى ئاشكرایكردوه‌، "دوای گەڕان‌و بەدواداچونەکان توانرا لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - نوسینگەی نەهێشتنی دزی ئوتومبێل، ئوتومبێلەکە کە لەجۆری شۆفڵە بدۆزرێتەوەو دەستی بەسەردابگیرێت، لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە ئۆتۆمبێلەکەی پێبوە، ئێستاش تۆمەتبار (ه، ع، ع) لەدایکبووی 1993 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 444 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوەو پاش تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان ڕادەستی دادگای لێکۆڵینەوەکانی کەرکوک دەکرێتەوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×