ئەردۆغان: قەندیلییەکان کڵيچدارئۆغڵو وەکو هیوایەك تەماشادەکەن
  2023-03-23       559       


ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کاردانەوەی بەرامبەر بڕیارەکەی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بۆ دەستنیشاننەکردنی کاندید نیشانداو هەدەپەی بە"پەکەکەو هاوبەشی هاوپەیمانیی میللەت" ناوبرد، دەشڵێت، "قەندیلییەکان کڵچدارئۆغڵو وەکو هیوایەک بۆ خۆیان دەبینن".

ئاوێنه‌: ئەردۆغان کە کاندیدی هاوپەیمانیی ئاک پارتی‌و مەهەپەیە بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، سەبارەت بەڕانەگەیاندنی کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار لەلایەن هەدەپەوە وتی "هه‌ده‌په‌ هه‌رخۆى هاوبه‌شى حه‌وته‌مى مێزی شەشقۆڵی‌ بوو".

وتیشی "ئەگەر بیرتان بێت ئێمە وتمان هاوبەشێکی نهێنی هەیەو وتمان کە لەژێر مێزەکەیە، جا بەمجۆرە لەژێرەوەی مێزەکەوە هاتەسەر مێزەکە، هەدەپە یەکسانە بەپەکەکە، یەکسانیشە بەیەپەگە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×