سروە عەبدولواحید: 400 ملیار دینارەكە دیار نییە
  2023-03-23       858       

سروە عەبدولواحید، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەو 400 ملیار دینارەی لەلایەن بەغداوە بۆ هەرێمی نێردراوە دیار نییە. دەشڵێت، حكومەتی هەرێمی كوردستان "لە مانگی رەمەزاندا موچەی فەرمانبەران دەدزێت."

ئاوێنە: سروە عەبدولواحید، سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە تویتێكدا وتویەتی"حكومەتی فیدرال 400 ملیار دیناری ناردوە بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵام ئەو بڕە پارەیە دیار نییەو هیچ شوێنەوارێكی لە هەولێر نەماوە."

وتوشیەتی"تا ئێستا دابەشكردنی موچەی مانگی دوی فەرمانبەران تەواو نەكراوە. حكومەتی ناشەرعیی هەرێم موچەی فەرمانبەران لە مانگی رەمەزاندا دەدزێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×