پارێزگاری هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، تیمه‌كانی چاودێری بازاڕ رێگه به فرۆشتنی كاڵای به‌سه‌رچو ناده‌ن و لێپێچینەوەی پێویستیش له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه نرخی كاڵاكان به‌هۆی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه به‌رزده‌كه‌نه‌وه.
ئاوێنە: ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" له هه‌ر شوێنێك كاڵای ماوه‌به‌سه‌رچو هه‌بێت، تیمه‌كانی چاودێری بازاڕ ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گرن و له‌مانگی ره‌مه‌زاندا هه‌ڵمه‌ته‌كه زیاتر ده‌بێت، له‌كاتی ئاماده‌كاری بۆ ئه‌و مانگه پیرۆزه، بڕیاردرا تیمه‌كان كاره‌كانیان چرترده‌كه‌نه‌وه".
له‌باره‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی كاڵا له‌مانگی ره‌مه‌زان وتی: "هه‌ر كاتێك داواكاری له‌سه‌ر كاڵا زیاتربێت، نرخ به‌رز ده‌بێته‌وه، دوباره له رێگه‌ی تیمه‌كانی چاودێری بازاڕ، چاودێری نرخ ده‌كرێت، دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه رێگه به‌وه نادرێت، به‌بۆنه‌ی گه‌شت و سه‌یران و هه‌روه‌ها ده‌ستپێكی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز نرخی كاڵای رۆژانه به‌رز ببێته‌وه".
ئەوەشی خستەڕو: "نا‌توانیین لێپێچینەوە له‌گه‌ڵ ئه‌وه بكه‌ین كه به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلار كاڵاكان نرخیان به‌رز ده‌بێته‌وه".