تیمێكی تایبەت ڕەوانەی دەریاچەی دەربەندیخان كرا
  2023-03-24       338       


بە مەبەستی دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە دەریاچەی دەربەندیخان خنكا، تیمێكی تایبەت ڕەوانەی دەریاچەی دەربەندیخان كرا.

ئاوێنه‌: بەپێی راگەیەنراوێكی قائیمقامیەتی دەربەندیخان كه‌ تێیدا هاتووە، بە مەبەستی دۆزینەوەی تەرمی ئەو گەنجەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە دەریاچەی دەربەندیخان خنكا قائیمقامی قەزای دەربەندیخان سەرەڕای پەیوەندی بەردەوامی لەگەڵ بەشێك لە پەرلەمانتارانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەكان بۆ ناردنی تیم بۆ دۆزینەوەی تەرمەكە،بۆ هەمان مەبەست پەیوەندی كرد بە لیوای یەكی پاراستنی سلێمانییەوە بۆ ناردنی تیم بە سوپاسەوە تیمێكی تایبەت بە تەواوی پێداویستییەكانەوە گەیشتنە قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان و ڕەوانەی شوێنی ڕووداوەكە لە دەریاچەی دەربەندیخان كرا، بۆ دۆزینەوەی تەرمەكە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە لایەكی دیكەوە قائیمقامی قەزای دەربەندیخان پەیوەندیكرد بە نووسینگەی وەزیری ناوخۆوە و داوای هاوكاریكرد بۆ دۆزینەوەی تەرمەكە و بەڵێنیاندا ئەوەی لە توانادا بێت هاوكار وپشتیوان دەبن بۆ دۆزینەوەی تەرمەكە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×