لە ئێوارەوە فرۆکەکانی تورکیا دووجار سنوری ئامێدیان بوردمان کردوە
  2023-03-24       330       

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو جار فڕۆکەی تورکیا گوندی سگێرێی لە دەڤەری نهێلێی ڕۆژهەڵاتی ئامێدی بۆردوومانکردووە گوندەکەش چۆڵکراوە کە هاوسێیە لەگەڵ گوندی سەرگەلێ، هێشتا زیانەکان دیار نین.

ئاوێنە: هاوکات چەند هاوڵاتییەکى گوندەکە بە ئاژانسی رۆژنیوزیان ڕاگەیاندوە، تائێستاش فڕۆکە بەسەر ئاسمانى ناوچەکەدا هاتووچۆ دەکات ترس و دڵەڕاوکێی خستووەتە دڵی دانیشتوانى ناوچەکەوە.

ئەو هاوڵاتیانە ئاماژەیان بەوەشکرد، تائیستا بەهۆی دەنگی فڕۆکەوە ناتوانن نزیکى سنورەکە ببنەوە تا بزانن بۆردومانەکە هیچ زیانێکى  گیانى هەبووە یان نا.

ئەو بۆردومانانە لەکاتێکدان کە مانگی ڕابردوو کە،،ج،،ەک،،ە بڕیاریدا چالاکییەکانى لەدژی سوپای تورکیا و بەهۆی بومەلەرزەکەى باکوری کوردستان و تورکیاوە ڕاگرتبوو، بەڵام دەوڵەتى داگیرکەری تورک بەردەوامە لە هێرش و بۆردومانەکان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×