قەڵای کەرکوک
  2023-03-24       2043       
فۆتۆ: فایەق حەمەساڵح

فایەق حەمە ساڵح عەلی و سالار جەلال

 

قەڵای کەرکوک بەرزی ١٣٠ پێ ، نزیکی ٤٤ م لە لایەن پاشا ( سلۆقس ی یەکەم نیکاتور ) ؛ کە دامەزرێنەری ئیمپراتۆریەتی سلۆقی بووە و لە سەر پاشماوەی داڕووخاوی ئیمپراتۆریەتی مەقدۆنی کە دامەزرێنەرەکەی ئەسکەندەری گەورە بووە ، بونیادنراوە .

ئەم قەڵایە لە سەر پانتایی ١٧٠ دۆنم لە ناوەڕاستی شاری کەرکوک دروست کراوە .

پاشا سلۆقس توانی ووڵاتی بابل لە ٣١٢ پ.ز بخاتە ژێر حوکمڕانی ئیمپراتۆریەتەکەیەوە و شاری سلۆقی لە سەر ڕووباری دیجلە بکاتە پایتەختی ئیمپراتۆریەتەکەی .

ئەم قەڵایە ٧٠ بورج بە مەبەستی سەربازی و پەرستگای یەهودی و مەسیحی و ئیسلامی تیا بونیاد نراوە .

هەندی سەرچاوە دەڵێن گۆڕی پێغەمبەر دانیاڵ لەناو قەڵای کەرکوک دا هەیە ، چونکە سەرچاوە مێژوویەکان دەڵێن دانیاڵ لە سەدەی شەشەمی پ.ز لە بابل لە ووڵاتی نێوان دوو ڕووبارەکە مردووە .

سەرچاوەی مێژوویی تر دەڵێن کە مەزارگەی دانیاڵ پێغەمبەر لە ناوچەی شوشانە لە ئێران .

دانیاڵ پێغەمبەر یەکێکە لە چوار پەیامبەرە گەورەکە لە توراسی یەهودی - مەسیحیەت دا و کەسایەتیەکی سەنتراڵە لە ( سفر دانیاڵ ) دا .

بە پێ ی ڕیوایەتێکی تەورات دانیاڵ پێغەمبەر لە ڕووداوێکی مێژوویی ناسراو بە ( السبی البابلی ) دا دەگیرێت و بە فەرمانی نەبوخودنەسر ؛ پاشای بابل دەهێنرێت بۆ بابل و دەبێت بە یەکێک لە باوەڕ پێکراوەکانی پاشا ، پاش ئەوەی خەونێک بۆ پاشا لێکدەداتەوە ، لە پاداشتی ئەمەدا دەکرێتە حاکمی بابل و لێپرسراوی هەموو حاکمەکانی مەملەکەت .

بەسەرهاتێکی مێژوویی سەرنجڕاکێش هەیە دەمەوێت لێرە دا ئیشارەتی پێ بدەم ، ئەویش ئەوەیە کاتێک پاش سەنحارب پاشای ئاشووریەکان جنێو بە خواکانی یەهود دەدات ، ئەمە خواوەند توڕە دەکات و فریشتەکان دەنێرێت و سوپای ئاشووریەکان تەفروتونا دەکات .

پاشان کۆرشی گەورەی حاکمی ووڵاتی فارس جووەکان دەباتەوە بۆ فەلەستین ، بێگومان پاش ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی بابل . هەندێ لە توێژرەکان دەڵێن ئەمە پەیمانی بەلفۆڕی یەکەمە لە مێژوو دا .

زانا ڕۆژئاواییەکان دەڵێن : کەسایەتی دانیاڵ کەسایەتیەکی حەقیقی نییە . بە هیچ جۆرێک ناوی پێغەمبەر دانیاڵ لە قورئان دا نەکراوە ، هەرچەندە هەندێ سەرچاوە و ئەحادیسی ئیسلامی بە پێغەمبەر ناوی دەبەن و هەندێ تێکستی یۆنانی کۆن باس لە کەسایەتی گەورەی دانیاڵ دەکەن .

بەپێ ی بیروباوەڕی یەهودییەکان دانیاڵ پێغەمبەر نییە و تەنانەت ناویشی لە ( تناخ ) دا وەک پێغەمبەر یاداش نەکراوە .

بە پێچەوانەوە لە بیروباوەڕی کڵێسەی ئەرسەدۆکسی هەموو ساڵێک لە ٢١ ک ١ دا و کڵێسەی کاسۆلیکی لە ٢١ یۆلیۆ وەک پێغەمبەر تەراتیل ی بۆ ساز دەکرێت .

ئەم قەڵایە گۆڕستانی بەشێک لەو سەربازانەی تیایە کە سەربازی دەوڵەتی عوسمانی بوون و لە جەنگی جیهانی یەکەم دا کوژراون .

\

وێنەکان ڕۆژی ١٩ی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠٢٣ گیراون ، سوپاس بۆ براو هاوڕێ‌و خزمی بەڕێزو خۆشەویستم سالاری کاکە جەلال کە هاوکارو ڕێپیشاندەرم بوو - فایەق حەمەساڵح.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×