جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی راگرتنی هەناردەی نەوتی کوردستان رایگەیاند، داوایان لە حکومەتەکانی تورکیا و عێراق کردوە بەردەوامی بە هەناردەکردنی نەوت بدەن لە رێگەی بۆریی نەوتی نێوان عێراق و تورکیاوە. دەشڵێت: "پەکخستنی هەناردەکردنی وزە، سود بە هیچ لایەنێک ناگەیەنێت."
ئاوێنە: ڤێدانت پاتێل، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"ئێمە لەوەش تێدەگەین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گفتوگۆدایە لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی بگەنە ئەنجامێک. وەکو ئەوەی لە مانگی شوباتدا باس کرا، عێراق و ئەمریکا کۆمیسیۆنێکیان لە واشنتن پێکهێناوە، بەرپرسانی ئەمریکا داوا لە بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەن کێشەی بودجە و هایدرۆکارۆبۆن چارەسەر بکەن تاوەکو سود بە عێراقییەکان بگەیەنن."
لەبارەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و هەرێمی کوردستان و راپۆرتەکەی فۆرین پۆڵەسی کە کۆنسوڵی ئەمریکا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی لینکدئین شەیری کردبو و دواتر سڕییەوە، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: "عێراق و هەرێمی کوردستان هاوپەیمانی ستراتیجی ئێمەن. ئێمە بەرپرسیارێتییەکی درێژخایەنمان بۆ ئەم هەرێمە هەیە."
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئەو پۆستەی کۆنسوڵی ئەمریکای نەبینیوە لە سۆشیاڵمیدیا.