په‌كه‌كه‌ بڕیاری هه‌ڵپه‌ساردنی چالاكییه‌كانی دژی توركیا درێژ كرده‌وه‌
  2023-03-28       486       

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا بە گرنگ دەزانێت و بڕیاری هەڵپەساردنی چالاکییە چەکدارییەکانی بۆ دوای پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا درێژکردەوە.

ئاوێنە: بەسێ هۆزات، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بە میدیای فەرمی پەکەکەی رایگەیاندووە "هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ گەلەکەمان و بۆ گەلانی تورکیا پرۆسەیەکی زۆر گرنگە و راستییەکی روونە، کە هەڵبژاردنێکی مێژووییە بۆیە ئێمەش ئەم گرنگیە لەبەرچاو دەگرین".

هاوسەرۆکی کەجەکە راشیگەیاند: "تا دوای بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیاری هەڵپەساردنی تەواوی چالاکییەکانمان درێژ دەکەینەوە".

بڕیارە رۆژی 14ی ئایاری 2023، هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا ئه‌نجامبدرێن. تائێستا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا هەر یەک لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، کاندیدی ئاکپارتی و مەهەپە و کەمال کلچدارئۆغڵو، کاندیدی جەهەپە و ئیی پارتی، وەک کاندیدی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو پەسه‌ند کردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×